پاسەوانی كەناراوەكانی ژاپۆن ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی سەربازی ئۆسپرێی ئەمریكی كە 8 كەسی تێدابوو، لە كەناراوەكانی ژاپۆن كەوتە خوارەوە.
وتەبێژی پاسەوانی كەناراوەكان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە: كاتژمێر(14:47) 05:47 GMT) زانیاریمان پێگەیشت كە فڕۆكەیەكی سەربازی ئۆسپری ئەمریكی لە دوورگەی یاكوشیما كەوتە خوارەوە."
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەروەها ئاگاداركراینەوە كە تیمێكی 8 كەسی لەناو فڕۆكەكەدا هەبووە، لە ئێستادا زانیاری زیاترمان لەبەردەستدا نییە".
ئەم ڕووداوە دوای ئەوە دێت كە فڕۆكەیەكی تری سەربازی ئۆسپری لە مانگی ئابدا لە باكووری ئوسترالیا كەوتە خوارەوە و لە كۆی 23 كەسی سەرنشینی 3 هێزی دەریایی ئەمریكا گیانیان لەدەستدا.
هەروەها لە22ی ئابدا فڕۆكەیەكی دیكە لە جۆری Boeing MV-22B Osprey لە دوورگەی مێلڤیل لە باكووری داروین لە كاتی مەشقی سەربازی بۆ هێزە ناوخۆییەكان كەوتە خوارەوە.
فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكی كەوتە خوارەوە
![](/content/upload/1/root/thumbs-b-c-de0615c56a7a274ec86b408b69e606d5.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.