سبەی پێنجشەممە 30-11-2023، كاتژمێر 08:00ـی بەیانی، هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی پارێزگاكانی هەولێر، دهۆك، سلێمانی و هەڵەبجە دەستپێدەكات و تاوەكو كاتژمێر 05:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت؛ واتا هەموو هەڵبژاردنەكان لە یەك رۆژدا دەكرێن.
بڕیارە لە هەڵبژاردنەكاندا 13 ئەندامی ئەنجوومەنی ژووری بازرگانی لە پارێزگای هەولێر، 13 لە سلێمانی، 11 لە دهۆك و نۆ ئەندامیش لە پارێزگای هەڵەبجە هەڵبژێردرێن و بە ستافێكی نوێوە كارەكان بكەن.
شایانی باسە دواین هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان لە 16-4-2006 كراوە.
وا بڕیاریشە لە دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەن، سەرۆك و دوو لەنێوان ئەندامانی ئەنجوومەن هەڵبژێردرێن.
دوێنێ سێشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە بارەی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، رایگەیاند: "لە ماوەیەكی كورتدا هەموو ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی هەولێر تەواوبوون و هیوادارین پڕۆسەكە بە سەركەوتوویی بەڕێوەبچێت".
سبەی هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكان بەڕێوەدەچێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.