دوای بڕیارێكی پارێزگاری بەغدا، خاوەن موەلیدەكانی بەغدا لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە مانگرتن دەكەن و موەلیدەكانیان دەكوژێننەوە.
بەشێك لە خاوەن موەلیدە ئەهلییەكانی بەغدای پایتەخت وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە بڕیارێكی پارێزگار ،بڕیاریاندا لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە موەلیدەكانیان دەكوژێننەوە .
بەشێك لە خاوەن موەلیدەكان تابلۆیەكیان لەسەر شوێنەكانیان هەڵواسیوە و لەسەریان نووسیوە لە 1/12/2023ەوە موەلیدەكان دەكوژێنرێنەوە.
شایانی باسە پێشتر محەممەد جابر عەتا ،پارێزگاری بەغدا لە 30/10/2023 ڕایگەیاند،بڕیاردرا خاوەن موەلیدەكان پابەند بكرێن بە دانانی پێوەرێك كە ژمارەی كاتژمێرەكانی كاركردنی موەلیدەكان و بڕی ئەو وزەیەی بە هاووڵاتیان دەدرێت، هەروەها دەبێ خاوەن موەلیدەكان پابەند بكرێن كە دەبێ لە كۆتایی مانگ پارە لە هاووڵاتیان وەربگیرێت،نەك لەسەرەتای مانگ.
خاوەن موەلیدەكانی بەغدا ماندەگرن و موەلیدەكانیان دەكوژێننەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.