Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 17:45

دوو رۆژی تر ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس درێژ كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ ئاشكرای كرد كه‌ هه‌ردوو لایه‌نی ئیسڕائیلی و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی 2 رۆژی تر له‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ستی مرۆیی له‌نێوانیاندا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ ئه‌مشه‌و دووشه‌م له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: هه‌ردوو لایه‌نی ئیسڕائیلی و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی دوو رۆژی تر.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌مان مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ستی چه‌ند رۆژی ڕابردوو ده‌بێت و ئامانجی سه‌ره‌كی تێیدا گۆڕینه‌وه‌ی دیل و ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌بێت له‌نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا.

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پێشتر داوای كردبوو نوێكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 4 رۆژی داهاتوو بێت، به‌ڵام ئیسڕائیل پێی باش بوو ئاگربه‌سته‌كه‌ به‌شێوه‌ی رۆژانه‌ نوێ بكرێته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی كۆتایی به‌ گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانیان ده‌هێنن.

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كان له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس 58 دیلی له‌ غه‌ززه‌ ئازاد كردووه‌، حكوومه‌تی ئیسڕائیلیش تا ئێستا 117 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له‌ گرتووخانه‌كان ئازاد كردووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.