Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:33

لە بارەی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەت كۆبوونەوەیەكی فراوان ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 2023.11.26، بەسەرپەرشتی سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی هەولێری پارتی و ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و كرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی16ی پارتی و بە ئامادەبوونی مەسعود كاڕەش، جێگری پارێزگار و چیا هەركی، یاریدەدەری بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی هەولێری پارتی، لە هۆڵی بارەگای مەكتەبی ڕێكخستنی هەولێری پارتی، لە بارەی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەكان و بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكانی ناوچەكە و سەرجەم بەڕێوەبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی ناوچەكە و ئاسایش و پۆلیس و جەماوەری سنوورەكە ئەنجامدرا.
لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە سیاسەتی كارگێری و ئیداری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا و جەخت لە ئەولەویەتی كارەكان كرایەوە كە پاراستن و بەردەوامی قەوارەی هەرێمی كوردستان و ماف و بەرژەوەندی هاووڵاتیانە. هەروەها تیشك خرایەسەر كارنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پتر خزمەتكردنی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بەگشتیی.
لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، تەئكید لەوەكرایەوە كە خەڵكی سنوورەكە شایستەی ئەوەن باشترین خزمەتگوزاریان لە سەرجەم سێكتەرە جیاجیاكان پێشكەش بكرێت، پاشان گفتوگۆ لە بارەی ئەنجامدانی پڕۆژەكان بەیەكسانی لە ناوەندی قەزا و گوند و ناحییەكانی سنوورەكە كرا، بەتایبەتی لەو شوێنانەی كە پێویستیان بە ئاوەڕ لێدانەوەی زیاتر هەیە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.