Erbil 5°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 23:25

سبەی شاندێكی حكومەت بۆ تاوتوێكردنی پرسی مووچە سەردانی بەغدا دەكەن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 26/11/2023، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان تیڤی راگەیاند: بڕیارە سبەی شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی،سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆدەبینەوە و باسی مووچە دەكرێت. 
هەروەها گوتی: جەنابی سەرۆكی حكوومەت خۆی لەسەر خەت بووە لەگەڵ سوودانی، هەوڵیش دەدەین مافەكانی هەرێمی كوردستان و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بپارێزین.
گوتیشی: بڕیارە لە 3- 12 دانیشتنێكی دیكە بكەین، بۆ ئەوەی حكوومەتی فیدڕاڵی بڕیاری خۆی بدات كە تێچووی راستەقینەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەستۆ بگرێت یان نا؟ ئەمە مافێكی دەستووریی هەرێمی كوردستانە كە تێچووی راستەقینەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەستۆ بگرن. ئێمە لەگەڵ ئەوەین دەستبەجێ نەوت هەناردە بكرێت، بەڵام ئەمە دەوەستێتە سەر دابینكردنی تێچووی بەرهەمهێنانەكە لە لایەن حكوومەتی فیدڕاڵییەوە.
 هاوكات د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی 700 ملیارەكەوە ڕایگەیاند: سەرجەم ڕێكارە كارگێڕییەكان بۆ 700 ملیارەكە تەواو بووە و نووسراومان كردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.