Erbil 5°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 23:04

بزانە كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو چۆن دەبێت

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە ...
ئەمڕۆ یەك شەممە   2023-11-26    
كەش/ ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوی ناوچەكەمان , لەگەڵ باران بارینی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەی جیا جیا , سەنتەری پارێزگاكان ئەگەری باران بارینی كەمی هەیە ,ئاستی باران نمە باران دەبێت , لەسەر  ناوچە شاخاوییەكان دابارین مامناوەند دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و بە تایبەتی لە شەودا , ئەگەری  بارینی بەفریش لە سەر هەندێ ناوچەی شاخاویی سنووری هەیە.
خێرای با / مامناوەند دەبێت  ( 5 –  15) كم /ك دەبێت .  
ئاراستەی با /  باشووری خۆرئاوا  دەبێت.
پلەكانی گەرما / كەمێك دادەبەزێت بە بەراوورد لەگەڵ  تۆماركراوەكانی دوێنێ . 
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10  ) كم  دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە     2023-11-27
كەش/ لە ئەنجامی زیادبوونی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست باران بارین لەسەر ناوچەكەمان  زیاتر دەبێت, وە هەروەها بەفر بارینیش بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرماش بە نزیكەی 5-3)) پلە نزم دەبێتەوە
لە زۆربەی ناوچەكانی پارێزگاكان باران بارینی پچر پچر دەبارێت  , هەندێ ناوچە ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت وەك بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك , لە ئێوارەو شەودا كاریگەری ئەم شەپۆلە  لەسەر بەشێك لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان چالاكتر دەبێت   .
خێرای با / مامناوەند دەبێت (10 - 25) كم /ك دەبێت .  
ئاراستەی با /  باشووری خۆرئاوا  دەبێت.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت. 
پلەكانی گەرما/   نزم دەبێتەوە بەنزیكەی (3-5) پلە  بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  14 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 12  پلەی سیلیزی
كەركوك   : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 15 پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   14 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.