Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 18:58

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دابەزی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەكانی كیفاح و حارسییە لەبەغدا، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 157 هەزار و 250 دینار بەرامبەر بە 100 دۆلار تۆماركرا، لەكاتێكدا دوێنێ شەممە، نرخی 100 دۆلار 158 هەزار و 650 دینار بوو.
هەروەها نرخی فرۆشتن لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەوپێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار  گەیشتووەتە 158 هەزار و 250 دیناری عێراقی، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 156 هەزار و 250 دینار.
سەبارەت بە هەولێریش، نرخی دۆلار دابەزینی تۆمار كردوو گەیشتە 157 هەزار و 400 دینار.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.