Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:27

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەدادگای كەتنی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە

کوردستان TV
100%

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەربە بەشی پۆلیسی سەیدسادق ، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لە دادگای كەتنی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  رایگەیاند:دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەلایەن دادگای كەتنی هەولێرەوە گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا،لەئێستادا تۆمەتبار(ب،س،أ لەدایكبوی 1989 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 10 لەیاسایی سزادان ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.