Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:46

ئەمساڵ چەند هێندەی ساڵی رابردوو باران باریوە

کوردستان TV
100%


شەپۆلەکانی بارینی باران و بەفر لە پاییزی ئەمساڵدا، ڕێژەی بارینیان بەراورد بە هەمان کات لە ساڵی ڕابردوو بەرزتر کردووەتەوە و بە پێی داتاکانی بەشی زانیاری کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، جیاوازیی بارینەکە بە ملیمەتر بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

لە پارێزگای هەولێر ساڵی رابردوو لەم کاتەی ئێستادا، تەنیا 11.5 ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئێستا 144.7 ملیمەتر باران باریوە. واتا 133.2 ملیمەتر زیاتر لە ساڵی رابردوو باران باریوە.

لە پارێزگای سلێمانیش ساڵی پار ئەمکاتانە 43.2 ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام لەمساڵدا 79.4 ملیمەتر باریوە، بەوەش 36.2 ملیمەتر زیاتر باریوە.

لە پارێزگای دهۆک ساڵی پار ئەمکاتانەدا 10.3 ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا 121.4 ملیمەتر باران باریوە. واتا 111.1 ملیمەتر زیاتر باران باریوە.

لە پارێزگای کەرکووک ساڵی پار تا ئەمکاتە  10.2 ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئێستا 60ملیمەتر باران باریوە و جیاوازییەکە 49.8 ملیمەترە.

لە هەڵەبجە ساڵی پار 32.6 ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ 100.6 ملیمەتر باران باریوە، واتا 68 ملیمەتر زیاتر باریوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.