Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:45

له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت 100 تووشبووی ته‌لاسیمیا ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێن

کوردستان TV
100%

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی درا لەسەر چارەسەرکردن و چاندنی مۆخ بۆ 100 تووشبووی نەخۆشی تالاسیمیا لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕاسپێردران بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشەکان لە هەردوو وڵاتی تورکیا و ئوردن.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بارودۆخی تەندروستی تووشبووان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەکاتە بنەما بۆ ڕیزبەندیکردنیان بە مەبەستی چارەسەرکردنیان لە دەرەوەی وڵات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.