Erbil 12°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 11:44

سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێ

کوردستان TV
100%

هاوپه‌یمانی عه‌زم ئاشكرای ده‌كات كه‌ سبه‌ی چوارشه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌ بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مانی عێراق.

فارس ئه‌لفارس ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی عه‌زم ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مانی عێراق.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: پێمانوایه‌ سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ نه‌كرێت یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كه‌ چه‌ند دانیشتنێكی تری په‌رله‌مانی ده‌وێت.

سه‌باره‌ت به‌ هاوڕایی له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ڕایگه‌یاند: تا ئێستا لایه‌نه‌ سوننه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی ته‌نیا كاندیدێك هاوڕا و هاوكۆك نین، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ناوی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ پۆسته‌كه‌ ده‌هێنرێت، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سبه‌ی به‌ ڕێككه‌وتنی سیاسی یاخود له‌ ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق دیاری ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگه‌یاندبوو كه‌ سبه‌ی چوارشه‌م له‌ دانیشتنێكی تایبه‌تدا سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرن.

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 14ی ئه‌م مانگه‌ دادگه‌ی باڵای فیدڕالی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌ سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ركرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.