ئه‌مڕۆ سێشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ باپير كامه‌لا سكرتێرى پارتى كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانى كوردستان بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى دايكيان، سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزيان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه باپير كامه‌لا به ناوى خۆيان و خانهوادهكهيانهوه، سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا دووپات كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.