Erbil 9°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 19:19

له‌ دهۆك چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%

چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس) لە پارێزگای  دهۆک، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و  ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و كه‌سایه‌تی سیاسی  ناوخۆیی و عێراقی و جیهانی  و لێکۆڵەر، توێژەر و ئەکادیمیی ناسراوی هەرێمی کوردستان، به‌رێوه‌ده‌چێـت. 

لە ده‌ستپێكدا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  سەرۆکی بۆردی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا وتاری بەخێرهێنان پێشکەش دەکات.
هه‌ر له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك پانێڵ به‌م شێوه‌یه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێن:
لە پانێلی یەکەمی چوارەم کۆڕبەندی مێپس لەژێرناوی "چارەنووسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشە بەردەوامەکان" هەر یەک لە هوشیار زێباری، جۆن جێنکیس، د. کریستین، د. عەبدوڵڵا بەعبوود و د. بەدر سەیف وەک قسەکەر بەشداری دەکەن و پانێلەکە لەلایەن پیۆتر زالێڤسکی رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی ئیکۆنۆمیست بەڕێوەدەبرێت.
پانێلی دووەم لەژێرناوی "دەستپێکێکی نوێ: پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و داهاتووی عێراق" لەلایەن پ. نرێند ئۆلیری بەڕێوەدەبرێت، قسەکەرەکانی پانێل بریتین لە قوباد تاڵەبانی، جینین هێنیس پلاسخارت، قاسم ئەعرەجی، کۆلۆنێل جوێل رایبورن و د. عادل باخەوان.
پانێلی سێیەم بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا وەک قسەکەر بەشدار دەبێت و پانێلەکە لەلایەن د. رەنج عەلائەدین بەڕێوەدەبرێت.
لە پانێلی چوارەم، کە لەلایەن د. جێمی ئینگرام بەڕێوەدەبرێت، هەر یەک لە لۆرد فرانسیس مۆد، د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، عەندنان موفتی، د. عەلی عەسیری، د. ئاکیتۆ یۆشیۆکا وەک قسەکە بەشدار دەبن.
لە پانێلی پێنجەمی یەکەم رۆژی دیداری مێپس نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان میوان دەبێت و باس لە رەوشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دەکات.
 له‌م كۆڕبه‌نده‌دا، گۆڕانی کەشوهەوا، کۆچی بەکۆمەڵ، توندڕەویی و پاڵنەرەکانی و درێژە پێدان و بەردەوامیی سەرچاوە سرووشتییەکان و سیسته‌مەکانی بەڕێوەبردن گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

كۆڕبه‌ندی مپێس ، کە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک رێکخراوە، زیاتر لە 300 سەرکردە،و كه‌سایه‌تی سیاسی  ناوخۆیی و عێراقی و جیهانی  و لێکۆڵەر، توێژەر و ئەکادیمیی ناسراوی هەرێمی کوردستان، به‌شدارن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.