Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:36

پارێزگایه‌كی عێراق سبه‌ی كرده‌ پشوو

کوردستان TV
100%

پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا وه‌ك یه‌كه‌م پارێزگه‌ی عێراق به‌هۆی خراپ كه‌شوهه‌واوه‌ پشووی فه‌رمی سبه‌ی دووشه‌می ڕاگه‌یاند.

نه‌جم الجبووری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بڕیاری دا سبه‌ی دووشه‌م ڕێكه‌وتی 20/11/2023 له‌ ته‌واوی پارێزگه‌كه‌ی پشووی فه‌رمی بێت به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و پێشبینییه‌كانی بارانبارینی زۆر و كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و دروستبوونی لافاو.

پارێزگار ڕاشیگه‌یاند كه‌ پشووه‌كه‌ قوتابییانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یان هه‌یه‌ ناگرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ك پۆلیس و به‌رگریی شارستانی و ته‌ندروستی ئه‌وانیش پشووه‌كه‌ نایانگرێته‌وه‌.

داواشی له‌ هاووڵاتییانی پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا كرد جووله‌یان له‌سه‌ر شه‌قام كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و تا پێیان ده‌كرێت نه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ سه‌لامه‌تبوونیان.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.