بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو-ی بڵاوكردەوە.....
ئەمڕۆ یەك شەممە 2023-11-19
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە كاتەكانی بەیانی و نیوەڕۆ , پاشان لە دوای نیوەڕۆ كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین لەسەر ناوچەكەمان دەستپێدەكات,سەرەتا باران بارین مامناوەند دەبێت,پاشان بارانەكە بەهێزتر دەبێت دەگۆڕێت بۆ بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە لە كاتەكانی ئێوارەدا لە سنووری پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای دهۆك, لە شەو درەنگدا كاریگەری ئەم شەپۆلە دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین, زۆرترین ڕێژەی داباریین لەسەر پارێزگای دهۆك دەبێت بەتایبەتی (شیلادزێ , ئامێدی ,جەمانكی,ئاكرێ ), هەروەها زیادبوونی خێرای با لەسنووری پارێزگای هەولێر وسنووری پارێزگای كەركووك لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ.
خێرای با / مامناوەند ( 20 – 30) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشوور و باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 9 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە 2023-11-20
كەش/ ئاسمان بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت بە درێژای كاتەكان, ئاستی دابارین ( لێزمە بارانی بەردەوام و هەندێ كات مامناوەند دەبێت )لە سەرجەمی ناوچە جیاجیاكان , لەگەڵ باران بارین شەپۆلێكی بەفر بارین ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و لووتكەی ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەگرێتەوە, كاریگەری ئەم شەپۆلە لەكاتەكانی شەو درەنگدا لاواز دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 12 پلەی سیلیزی
كەركوك : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی
سۆران : 11 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 2023-11-19
كەشناسی: بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە بەڕێوەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.