Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 05:13

وەزیری دەرەوەی ئوردن: هیچ سەربازێكی عەرەب ناچێتە ناو كەرتی غەززە

کوردستان TV
100%

ئەیمەن سەفەدی ،وەزیری دەرەوەی ئوردن ئەمڕۆ شەممە دووپاتی كردەوە كە هیچ هێزێكی عەرەبی ناچێتە ناو كەرتی غەززەی فەلەستین.
سەفەدی لە وتارێكدا لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی نۆزدەهەمین كۆڕبەندی ئاسایشی هەرێمی “دیالۆگی مەنامە” لە بەحرەین، گوتی:دوای كۆتایی هاتنی شەڕ لەغەززە،هیچ سەربازێكی عەرەب ناچێتە ناو كەرتەكە. 
گوتیشی: جەنگی ئیسرائیل لە غەززە بەرگریكردن نییە، بەڵكو دەستدرێژییەكی ئاشكرایە و ئەو شەڕە هیچ شتێك پاساوێكی نییەو نابێتە هۆی بەدیهێنانی ئاسایش بۆ ئیسرائیل.
جەختیشی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی  هەرگیز ڕێگە بە ئاوارەبوونی فەلەستینییەكان نادات و هەموو شتێكی پێویست بۆ ڕێگریكردن لەو بابەت دەكات.
هەروەها سەفەدی داوایكرد كە كرد ڕێگە بدرێت هەموو هاوكارییەك بچێتە ناو كەرتی غەززە و هۆشداریشیدا لەوەی كە رێگریكردن لە هاتنە ناوەوەی خۆراك و دەرمان و سووتەمەنی تاوانی جەنگە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.