ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌ت له غه‌ززه ئه‌مشه‌و هه‌ینی له دوایین ئاماری قوربانییاندا ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی كوژراوان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل 12 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند: له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێستا زیاتر له 12 هه‌زار كه‌س كوژراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 5 هه‌زاریان منداڵن، له‌گه‌ڵ بێسه‌روشوێنبوونی زیاتر له 3750 كه‌سی تر.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا 25 نه‌خۆشخانه له غه‌ززه به‌ته‌واوی له‌كاركه‌وتوون له‌گه‌ڵ 52 بنكه‌ی ته‌ندروستی تر.
ئه‌مڕۆ 41 رۆژ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر واده‌ی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێوان سوپای ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ئێستا گه‌یشتوونه‌ته ناوه‌ڕاستی غه‌ززه، ماوه‌ی چه‌ندان رۆژیشه به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه ئاو و كاره‌با و تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی پچڕاون و خه‌ڵك له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.