Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 21:55

هۆشداری بڵاوبوونه‌وه‌ی قه‌یران و برسێتی له‌نێو غه‌ززه‌ ده‌درێت

کوردستان TV
100%

به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی سه‌ر به‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری دا له‌ دروستبوونی قه‌یران و برسێتی له‌نێو كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ و پێكدادان و بۆردومانه‌كاندا.

سیندی ماكین به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند: هه‌لی ده‌ستكه‌وتنی خۆراك و ئاو له‌نێو كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ڕێگه‌ش نادرێ وه‌ك پێویست كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان له‌سنووره‌كانه‌وه‌ بگه‌نه‌ ده‌ست هاووڵاتییان.

ڕاشیگه‌یاند: تا دێت له‌ وه‌رزی سه‌رمای زستان نزیك ده‌بینه‌وه‌ و شوێنه‌ پارێزراو و ئارامه‌كانیش له‌ غه‌ززه‌ كه‌م ده‌بنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێسته‌ ده‌ستگه‌یشتن به‌ ئاوی خاوێنی خواردنه‌وه‌ له‌نێو كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆته‌ كێشه‌ی سه‌ره‌كی و زۆرێك له‌ هاووڵاتییان ده‌ستیان به‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ ناگات.

سیندی ماكین به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و بۆردومانه‌كان له‌ غه‌ززه‌ تا ماوه‌یه‌كی تر به‌رده‌وام بن، ئه‌وا قه‌یرانی برسێتییه‌كی له‌نێو هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ دروست ده‌بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.