بە بۆنەى بەدەستهێنانى پلەى یەکەم لەسەر ئاستى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینهوهی زانستی پیرۆزبایی لە زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر كرد
بە بۆنەى بەدەستهێنانى پلەى یەکەم لە Times Higher Education Arab University rankings 2023 لهسەر ئاستی زانکۆ حکوومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا پیرۆزبایى لە سەرۆک و ئەندامانى ئەنجوومەنى زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییانى زانکۆى سەڵاحەدین - هەولێر دەکات.
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى دووپاتی دەکاتەوە ئەم دەستکەوتەى زانکۆى سەڵاحەدین نیشاندەرى ئەو ڕاستییەیه کە زانکۆکە لە ڕێگەى توێژینەوە و توێژەرەکانییەوە دەیەوێت شوێنێکى باشتر لە نەخشەى ئەکادیمیاى جیهاندا دەستەبەربکات، هەروەها ئەم ئەنجامە کاریگەری ئەرێنى دروست دەکات لەسەر رەوتى پێشکەوتنى ئەکادیمیا و ئاستى زانستى زانکۆکانى کوردستان بە گشتى بۆ ئەوەى چالاکانەتر لە نەخشەى ئەکادیمیاى جیهانى دەربکەون.
لە کۆتایی وەزارەتى خوێندنى باڵا پشتگیرى و پاڵپشتی بەردەوامى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دووپاتی دەکاتەوە بۆ سەرجەم زانکۆکانى کوردستان بە گشتى و زانکۆ پێشەنگەکان بەتایبەتى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.