Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 23:44

سه‌رۆكی دادگه‌ی باڵای فیدڕالی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی قسه‌ی كرد

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی دادگه‌ی باڵای فیدڕالی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌كه‌ كۆتاییه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی تانه‌دانی تێدا نییه‌.

جاسم ئه‌لعمێری سه‌رۆكی دادگه‌ی باڵای فیدڕالی بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق گوتی: بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتاییه‌ و مافی تانه‌دانی نییه‌ و پابه‌ندی جێبه‌جێكردنه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان.

گوتیشی: دادگه‌ی باڵای فیدڕالی به‌پێی مادده‌ی 93ی ده‌ستوور مافی بینین و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ كه‌یسانه‌ی هه‌یه‌.

ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌می ڕابردوو دادگه‌ی باڵای فیدڕالی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ركرد له‌سه‌ر بنه‌مای داوایه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار له‌یس دلێمی له‌ دادگه‌كه‌ تۆماری كردبوو.

هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی باڵای فیدڕالی به‌ ناده‌ستووری وه‌سف كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ دادگه‌كه‌ مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ كۆتایی به‌ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانتاران بێنێ.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.