بەپێی ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاندووە.پۆلیسی ئەڵمانیا پشكنینی بەرفراوانی لە حەوت ناوچەی ئەو وڵاتە ئەنجامدا و كۆمەڵەیەكی ئیسلامییان كردە ئامانج كە گومانی ئەوەیان لێدەكرێت پەیوەندییان بە حزبوڵای لوبنانەوە هەبێت.
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە كە لە حەوت ویلایەتی فیدراڵیدا گەڕان بەدوای 54 بابەتی پەیوەندیدار بە ناوەندی ئیسلامی لە هامبۆرگ ئەنجام دەدەن.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ناوەندی ئیسلامی لە هامبۆرگ گومانی ئەوەی لێدەكرێت كارێك ئەنجامبدات كە پێشێلكردنی فەرمانی دەستورییە و پشتیوانی لە گروپی چەكداری حزبوڵای لوبنان دەكات.
لای خۆیەوە، نانسی ڤیزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند،لەكاتێكدا كە زۆرێك لە جوولەكەكان هەست بە هەڕەشە دەكەن، ئەڵمانیا تەحەموولی پڕوپاگەندەی ئیسلامی یان هاندانی دژە جوولەكە و دژە ئیسرائیل ناكات.
بەپێی ئاژانسی فەرەنسا-پرێس، پشكنینەكان ، سەنتەری ئیسلامی لە هامبۆرگ و پێنج گروپی دیكەی سەر سەنتەرەكەیان كردووەتە ئامانج.
پۆلیسی ئەڵمانیا بەدوای لایەنگران و ئەندامانی حزبوڵڵای لوبنان دا دەگەڕێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.