Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 21:29

بایدن سەرۆكی چین بە "دیكتاتۆر" ناودەبات

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ شی جینپینگ، هاوتا چینییەكەی ڕایگەیاند كە هێشتا سەركردەی چینی بە "دیكتاتۆر" دەزانێت، ئەو زاراوەیەی دووبارە كردەوە كە سەرەتای ئەمساڵ پەكینی تووڕە كردبوو.
لە كۆتایی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە دوای لوتكەكە هات، بایدن لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی ئایا هێشتا شی جینپینگ بە دیكتاتۆر دەزانێت، گوتی : ئەو دیكتاتۆرێكە بەو مانایەی كە پیاوێكە وڵاتێك بەڕێوەدەبات، وڵاتێكی كۆمۆنیستی كە لەسەر بنەمای سیستەمێكی حكومەت دامەزراوە كە تەواو جیاوازە لە سیستمی ئێمە.
هەروەها بایدن ئاماژەی بەوەدا كە لەگەڵ سەرۆكی چین ڕێككەوتووە كە لە كاتی ڕوودانی هەر قەیرانێكدا بە تەلەفۆن "راستەوخۆ و دەستبەجێ" قسە بكات.
سەرۆكی ئەمریكا ڕوونیكردەوە، لەگەڵ هاوتا چینیەكەی ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی "هێڵەكانی پەیوەندیكردن بە كراوەیی لەنێویاندا بهێڵنەوە. 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.