Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 07:46

باران بارين به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی11ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان هه‌ورده‌بێت به‌ گشتی، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌ باران كه‌م له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم و له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش كه‌مێك كاریگه‌ری زیاترده‌بێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ی هه‌ینی 17ی11ی2023، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانێکی نوێ لە دەریای سپی ناوەراست، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان و ناوەراستی هەرێم نمە باران لەکاتەکانی بەرەبەیان دەست پێدەکات  رێژەی دابارین زیاد دەبێ بەتایبەتی لەناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک تاکو کاتەکانی دوایی نیوەرۆ، لەکاتەکانی ئێوارەش کاریگەری بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.  
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پله‌كانی گه‌رما لەناوچە شاخاوویەکان نزم  دەبێتەوە بە ( (2-3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:  16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14  پلەى سیلیزى
کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
 زاخۆ:   15 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  24  پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
 سۆران : 12  پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.