Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 07:54

تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا

کوردستان TV
100%

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بەبڕیاری  دادوەر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی11ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەی بەفێڵ لێسەندراوەو فرۆشراوەتەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت. لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكەدا.
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، تۆمەتبار (ع، ت، ع  لەدایكبووی 1989) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.