مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی فێڵكردن و ده‌ستبڕینی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌ستگیركرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی11ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه،دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سكاڵای یاساییان تۆماركرد كه له‌لایه‌ن دوو تۆمه‌تباره‌وه فێڵیانلێكراوه، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد، سەرەنجامو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردساتەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تباران به‌ناوی گه‌یاندنی كاڵای جۆراوجۆر بڕێك پاره‌یان لهسكاڵاكاران وه‌رگرتووه، دواتر به‌بیانووی ئه‌وه‌ی له‌كاتی گه‌یاندنی كاڵاكاندا بڕی پاره‌ی كاڵاكهو كرێی گواستنه‌وه‌ی له‌كڕیار وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام تۆمه‌تباران موبایله‌كانیان كوژاندۆتهوهو خۆیان ونكردووه.
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه، تۆمەتباران (ن، ع، ح) لەدایكبووی 1982 و (ج، ع، ح) له‌دایكبووی 1990 كه پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه، دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادان راگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
دوو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی فێڵكردن له هاووڵاتییان ده‌ستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.