لە زانكۆی هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، و بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی، و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەڵەبجە، و سەرۆكی شارەوانیی هەڵەبجە، و بەڕێوەبەری ڕێكخراوی VNGی هۆڵەندی، و ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ و سەرجەم فەرمانگەكانی پارێزگەی هەڵەبجە و ئەندازیاران، وۆركشۆپێكی تایبەت بە دەستپێكردنی پرۆژەی ماستەرپلانی شاری هەڵەبجە بە هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ڕێكخراوی VNGی هۆڵەندی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمێکدا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، و پارێزگاری هەڵەبجە، و سەرۆكی شارەوانیی هەڵەبجە، و بەڕێوەبەری ڕێكخراوی VNG، و مامۆستایانی زانكۆ وتاریان پێشكەش كرد و لە ڕێگەی ئۆنلاینیشەوە بەڕێوەبەری پڕۆژەكە باسی لە گرنگی پرۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە كرد.
ساسان عەونی، ئاماژەی بە گرنگی ماستەرپلانی شارەكان كرد و جەختی كردەوە ماستەرپلان چوارچێوەیەكە کە شار تێیدا دەبووژێتەوە و گەشە دەكات بۆ داڕشتنی شار و فراوانبوون و دابەشبوونی سێكتەرەكان لە شاردا. هەروەها بۆ سەركەوتنی ئەو پرۆژەیەش وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند:" بە هەموو توانایەك پشتگیری دەكەین بۆ ئەوەی ماستەرپلانی هەڵەبجە تەواو بكرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.