لە میحوەری 8ی ڕۆژئاوای دیجلە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی کێوماڵکردنیان لە بۆشایی ئەمنی هاوبەشی نێوان هەردوولا ئەنجام دا.
ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر 6 ی بەیانی دەستی پێکرد، تیایدا لیوای ٨ی پیادە و سوپای 7ی ئامادەی دهۆک و فەوجی 2ی تایبەتی فەرماندەیی دهۆک بەشداربوون، لە سوپای عێراقیش لیوای 71ی فیرقەی 15 و فەوجی 1ی جزرونە بەشداربوون و ناوچەکانی دەشتی رەبیعە و جزرونە و گوندی سعودیە و محمودیە و تاوەک و عەین عوزێر کێوماڵ کران، لە ئەنجامدا چەند پاشماوەیەکی جەنگی لە ناوچەکەدا پوچەڵ کرانەوە، و ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر 1 پاشنیوەڕۆ کۆتایی هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.