سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و سێشه‌م په‌یامێكی ئاراسته‌ی هونه‌رمه‌ندان كرد و ڕایگه‌یاند "هه‌میشه پاڵپشتتانم".
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌شداری له فێستیڤاڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی شاری هه‌ولێر كرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌مشه‌ویش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند "من دەمێکە حەزم لە هونەرە و هەموو کات هەوڵم داوە هونەرمەندان و شاعیران و مۆسیقاژەنەکانی کوردستان و ئەو چیرۆکە گرنگانەی لەڕێگەی کارەکانیانەوە دەیگێڕنەوە، زیاتر بناسێنم".
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان كرد و ڕایگه‌یاند "هەمیشە پاڵپشتتانم".
سەرۆكی حكوومەت هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له فێستیڤاڵی په‌یمانگه‌ی هونهرهجوانكانی شاری هه‌ولێر لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاندبوو: من خۆم حەزم لە هونەرە، بە تایبەتی هونەری شێوەكاری، بۆیە زۆر پێم‌خۆش بوو بێم سەردانی ئێرە بكەم و كاری گەنجانی خۆمان ببینم كە لە قۆناغی جیاوازی كاری خۆیاندا، شتی زۆر جوانیان كردووە، ئومێدم زۆر پێیانە كە دەتوانن ببن بە هونەرمەندی زۆر گەورە لە دواڕۆژدا.
ڕاشیگه‌یاندبوو "ئەوەی ئێمە پێمان بكرێ بۆ یارمەتیدانیان، چ لێرە چ لەو شوێنانەی تر كە كاری هونەرەجوانەكانی تێدا دەكرێت، لە هەموو شار و شارۆچكەكانی تری كوردستان دەیكەین بۆ ئەوەی زیاتر یارمەتییان بدەین.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه هاتنیشی بۆ فێستیڤاڵه‌كه بۆ دەربڕینی پشتگیریی خۆی بووە كە بزانن ئه‌وان گرینگی بەم هونەرە دەدەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه كاری هونەری لە كولتووری هەر وڵاتێكدا، نیشانەی مێژوو و كولتووری ئەو وڵات و نەتەوانەیە كە دەتوانن بە كاری هونەری پێشانی دونیای بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.