Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 06:26

له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو ئاگادارییه‌ك بۆ هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری بارانی زۆر و دروستبوونی لافاو له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا، ئاگادارییه‌كی بۆ هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاووڵاتییان و دانیشتووانی شاری هەولێر دەکه‌ینه‌وه‌ بە گوێرەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و هاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین کە بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ ماوەی دوو ڕۆژ تاوەکو سێ ڕۆژ دەخایەنێت، بۆ ئەم مەبەستە وەک ئامادەکارییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو هەروەها کۆبوونەوەی ئاو لەنێو گەڕەک و شەقام و شوێنە گشتیەکاندا لەلایەن سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر چەندین لیژنە و تیمی چالاک و خێرا دەخرێنە ئامادەباشییەوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر .

راشیگه‌یاند: هاوکات چەندین ژمارەی تەلەفۆنی هێڵی گەرم دەخه‌ینه‌ کارەوە بە مەبەستی هاوکاری و پاڵپشتیکردن لە هاووڵاتییان و پێشگرتن لە مەترسییەکانی لافاو، بۆیە داوا لە هاونیشتمانیان دەکه‌ین لە هەر ئەگەرێکی کۆبوونەوەی ئاودا دەتوانن بە زووترین کات لە ڕێگه‌ی ئەم ژمارانەی خوارەوە پەیوەندی بکەن.

(بەرپرسی زۆنی شارەوانی یەک / مسعود فارس07515032627، بەرپرسی زۆنی شارەوانی دوو / محسن سلێمان

07503291365، بەرپرسی زۆنی شارەوانی سێ / کەمەند سه‌فین 07504486085، بەرپرسی زۆنی شارەوانی چوار / بێستون ئیبراهیم 07514016683، بەرپرسی زۆنی شارەوانی پێنج / بۆتان ئیبراهیم 07504368789، بەرپرسی زۆنی شارەوانی شەش / شاهین دلشاد 07514540650)

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تیمەکانیان پلانێکی تۆکمەیان ڕێکخستووە و خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بەشێوەیەک کە گشت بەڕێوەبەرایەتیەکان تێیدا بەشدارن کە بریتین لە هەریەک لە تیمەکانی بەڕێوەرایەتی شارەوانی یەک ، شارەوانی دوو ، شارەوانی سێ ، شارەوانی چوار ، شارەوانی پێنج ، شارەوانی شەش و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و بەڕێوەبەرایەتی و تیمەکانی ئەندازەی پارک و باخچەکان و فەرمانگەی پارکی سامی عه‌بدوڕه‌حمان لەپێناو پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان و هاوشارییانی شاری هەولێری خۆشەویست.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ وەکو سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەگەڵ تەواوی تیمەکانمان لە گشت بەڕێوەبەرایەتییەکان لە ئامادەباشی دادەبین و شەونخوونی دەکەین لەپێناو خزمەتکردن و خاوێنکردنەوەی کەند و ڕێڕەوە سروشتییەکان و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن بە ئامانجی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.