Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 06:35

بە تۆمەتی دزینی سێ‌ ئۆتۆمبێل دوو تۆمەتبار دەستگیركران 

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لەدوو چالاكی جیاداو لەلایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە سێ‌ ئۆتۆمبێلیان دزیبوو .
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت:لەچالاكییەكدا و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كەلە گەڕاجی ماڵەكەی ئۆتۆمبێلەكەی دزرابوو، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەكەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەوئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی .
دەشڵێت: لەچالاكییەكی ترداو لەلایەن هۆبەی جووڵانی نەهێشتنی تاوان بەهاوكاری نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دوو ئۆتۆمبێلی دزیبوو.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە،دوای ئەوەی زانیاری كۆكرایەوە لەسەر تۆمەتبارێك كە ئۆتۆمبێلێكی لەشاری هەولێرەوە دزیووەو لەسلێمانی فرۆشتویەتییەوە ،پۆلیس سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەلایەن هۆبەی جووڵانی نەهێشتنی تاوان بەهاوكاری نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا دەركەوت كە ئۆتۆمبێلێكی تریشی دزیوە و دەستیش گیراوە بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.