Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 00:44

غه‌ززه‌.. دوا ئاماری كوژران و برینداران بڵاو كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئه‌مشه‌و دووشه‌م دوا ئاماری قوربانییان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بڵاو كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوان له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا 11240 كه‌سه‌ كه‌ 4630 له‌وانه‌ منداڵن له‌گه‌ڵ 3130 ئافره‌ت.

ڕاشیگه‌یاند: ئێستا دوو له‌سه‌ر سێی خه‌ڵكی غه‌ززه‌ كه‌ ژماره‌یان 2.3 ملیۆن ده‌بێت، له‌ ترسی بۆردومانه‌كان ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه‌ و ئاواره‌ بوون، ئه‌وانه‌شی ماونه‌ته‌وه‌ له‌ بارودۆخێكی مه‌ترسیدار و خراپدا ده‌ژین به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان و بێ ئاو و كاره‌با و داوده‌رمان و خۆراك‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئیسڕائیل تا ئێستا ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و شه‌ڕ و بۆردومانانه‌ی سه‌ر غه‌ززه‌ ڕابگرێت كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێكه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و به‌شی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داوای ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی ئه‌م شه‌ڕه‌ ده‌كه‌ن.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.