ئەمڕۆ دووشەم ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری به‌غدا، سەردانی محه‌مه‌د جابر ئه‌لعه‌تا پارێزگاری بەغدای کرد.
لە دیدارەکەدا وێڕای ئەوەی جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری نێوان هەردوو پارێزگا کرایەوە.
دواتر باس لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و پرسی پەرەپێدانی پارێزگاکان کرا و تیشک خرایە سەر ئەنجامدانی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم سێکتەرەکان لە سنووری هەردوو پارێزگه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.