له پارێزگای سلێمانی پۆلیس تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد كە بڕێكی زۆر پارە و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆری لەنێو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەك دزی بوو.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە نزیكه‌ی 5 ملیۆن دینار و هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و دوو مۆبایلی زیره‌ك و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی تری له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا لێ دزرابوو، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەست پێ كرد.
ڕاشیگه‌یاند: سەرئەنجام توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، هەروەها دەستیش گیرا بەسەر بڕێك له پاره دزراوه‌كه و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كاندا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تۆمەتبار (أ، م، ع) لەدایكبووی 1988 كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه، دانی بە تاوانەكەی داناوە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.