یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر بڕیاری دا عه‌لی شاخه‌وان ئه‌ستێره‌ی لاوی تیپه‌كه‌ی سزا بدات به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵسوكه‌وتێكی نه‌شیاو له یارییه‌كدا.
رۆژی 3ی ئه‌م مانگه له گه‌ڕی سێیه‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له یانه‌ی كاره‌بای برده‌وه.
دوای یارییه‌كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرته ڤیدیۆیه‌ك بڵاوبووه‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وت هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر عه‌لی شاخه‌وان و شێركۆ كه‌ریم له كۆتایی یارییه‌كه‌دا ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه، یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڕیاری دا سزا به‌سه‌ر یاریزان عه‌لی شاخه‌وان بسه‌پێنێ.
یانه‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتەی کە یاریزان عەلی شاخەوان لە یاریی نێوان یانەکەمان و یانەی کارەبا لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق نیشانی دا، دەستەی کارگێڕی یانەکەمان بڕیاری دا بە پێبژاردنی بڕی (1,000,000) یەك ملیۆن دینار بە یاریزانی ناوبراو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.