Erbil 10°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 18:44

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى نه‌وتى عێراق كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/11/13  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌  حه‌ييان عه‌بدولغه‌نى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌زيرى نه‌وتى عێراق و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ دوو له‌ به‌ڕێزان جێگرانى وه‌زيرى نه‌وتى عێراق و  وه‌زيرى سامانه‌ سروشتييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ وه‌كاله‌ت ئاماده‌ى بوون، دوايين هه‌نگاو و ڕێكاره‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه‌، تاوتوێ كران.

نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ پشتگيريى خۆى بۆ گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵى و حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دووباره‌ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ وه‌ستانى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان زيانێكى گه‌وره‌ى به‌ داهاتى گشتيى عێراق گه‌ياندووه‌، بۆيه‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌رچى زووترى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كورستانی، به‌ گرنگ و پێويست زانى.

لاى خۆيه‌وه‌ وه‌زيرى نه‌وتى عێراق، جه‌ختى له‌ خواستى جدديى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و  سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنى كێشه‌كان و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پو‌خته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى گفتوگۆكانى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه‌، خسته‌ ڕوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.