Erbil 3°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:38

سبەی شاندێكی هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای نیشتمانی ئاو لە بەغدا دەكەن

کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەی دووشەممە 13-11-2023  لیژنەی باڵای نیشتمانی ئاو بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا كۆدەبێتەوە.
هەروەها گوتی: ماوەیەك بەر لەئێستا كە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد، ئێمە لە چوارچێوەی پلانەكانی پارێزگای هەولێر و حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەربارەی رووبەرووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، چ لەبابەتی لافاو و بابەتی دابینكردنی ئاو، داواكارییەكمان پێشكەشكرد.
گوتیشی: جگە لەو پلانانەی كە حكومەت هەیەتی، لەو بابەت و پڕۆژانەی كە ئەنجامدراون، دیراسەیەكەمان پێشكەش كرد بۆ ئەوەی لە بودجەی فریاكەوتنی عێراقی، بودجەیەك بۆ هەولێر و هەرێمی كوردستانیش دیاری بكرێت.
دەشڵێت: ئێمە وەكو هەولێر داواكارییەكەمان چەند پڕۆژەیەك لە خۆ دەگرێت، بە گوژمەی 14 ملیار دینار، دوای گەڕانەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراقی بۆ بەغدا، لیژنەیەكی تەكنیكی لە بەغداوە هاتن دیراسەی پڕۆژەكانیان كرد.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێمەش وەكو شاندێك بەشداری لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای نیشتیمانی ئاو لە بەغدا دەكەین وپێداگری لەسەر داواكاریەكانمان دەكەین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.