فەرماندەیی سەربازیی ئەمریكا لە ئەوروپا، یوكۆم، ڕایگەیاند كە فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكی دوای ئەوەی لە كاتی مەشق و ڕاهێنان لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تووشی "ڕووداو" بووە، كەوتە خوارەوە.
سوپای ئەمەریكا جۆری فڕۆكەكە و شوێنی فڕینی دیاری نەكردووە، بەڵام ئەمریكا كەشتییەكی فڕۆكەهەڵگری لە ناوچەكە جێگیر كردووە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ ئەوەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس نەگۆڕێت بۆ ململانێی ناوچەیی.
یوكۆم لە بەیاننامەیەكدا، بەبێ ئەوەی زانیاری لەسەر چارەنووسی تیمی فڕۆكەوانەكەی بدات، ڕایگەیاندووە، "ئێوارەی 10ی ئەم مانگە، فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكی كە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئۆپەراسیۆنی مەشق و ڕاهێنان ئەنجامدەدا، تووشی ڕووداوێك بووە و كەوتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەتوانین بەڕوونی بڵێین فڕینی فڕۆكەكە تەنها پەیوەندی بە مەشق و ڕاهێنانەوە هەبووە و هیچ ئاماژەیەك بۆ چالاكیی دوژمنكارانە نییە، لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت.
فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست كەوتە خوارەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.