لەرووداوێكی هاتووچۆ دا لەسەر ڕێگای كەركوك- هەولێر كەسێك گیانی لەدەست داو دوو كەسی تریش بەسەختی بریندار بوون.
بەپێی قسەی شایەدحاڵان، رووداوەكە كەمێك بەر لە ئێستا لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لەجۆری نیسان و گلایزەر ستێشن، روویداوە .
دوای رووداوەكەش ،بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن لەشاری كەركوك كراون و برینەكانیان سەختە.
سالار نامیق/ پەیامنێری كوردستان تیڤی
لەرووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەست داو دوو كەسی دیكەش برینداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.