Erbil 10°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 19:32

پاسەوانێكی كوڕی پارێزگاری نەینەوا دوو كەس بریندار دەكات

کوردستان TV
100%

پاسەوانێكی كوڕی پارێزگاری نەینەوا تەقە لە كوڕ و باوكێك دەكات و بەهۆیەوە هەردووكیان برینداربوون.
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە  11-11-2023 رایگەیاند: شەوی رابردوو لە كاتژمێر 10:40 خوولەك ، دەمەقاڵێ لە نووسینگەی بەربژێر موهەننەد نەجم جبووری، كوڕی نەجم جبووری، پارێزگاری مووسڵ، لە گەڕەكی وەحدە لە بەشەچەپی مووسڵ لەبەرامبەر بنكەی پۆلیسی ئەحرار لەگەڵ كوڕو باوكێك دروست بووە. 
هەروەها گوتی: هەرچەندە هۆكاری ئەو دەمەقاڵێیە نەزاندراوە، بەڵام ناكۆكی و دەمەقاڵێیەكە پەرەی سەندووە، لە ئەنجامیشدا پاسەوانێكی نووسینگەكەی كوڕی نەجم جبووری، پارێزگاری مووسڵ، تەقەی لەو دوو هاووڵاتی كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.