Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:39

ئایا په‌نیر و شیر له‌ به‌شه‌ئازووقه‌ی مانگانه‌ی هاووڵاتییان زیاد ده‌كرێت؟

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌باره‌ت به‌ زیادكردنی په‌نیر و شیر له‌ به‌شه‌ئازووقه‌ی مانگانه‌ی هاووڵاتییان ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ هێشتا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر نه‌دراوه‌ و له‌ژێر په‌سندكردندایه‌.

موسه‌نا جه‌بار گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایگه‌یاند: بیرۆكه‌ی زیادكردنی په‌نیر و شیری گه‌وران له‌ به‌شه‌ئازووقه‌ی مانگانه‌ی هاووڵاتییان له‌ژێر په‌سندكردندایه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌كه‌ په‌سند بكرێت په‌نیر و شیره‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێن.

ڕاشیگه‌یاند: ئێستا له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق 325 كارگه‌ی ئارد هه‌ن و ئه‌م كارگانه‌ ده‌توانن ساڵانه‌ دوو ملیۆن ته‌ن ئاردی سفر به‌رهه‌مبهێنن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵ ئاردی ته‌واوی به‌شه‌ ئازووقه‌ی مانگانه‌ی هاووڵاتییان له‌ كۆگاكان هه‌یه‌، بۆ ساڵی داهاتووش وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پێشبینی كردووه‌ بۆ ئازووقه‌ی مانگانه‌ی هاووڵاتییان پێویستمان به‌ 5 ملیۆن ته‌ن ئارد هه‌یه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا حكوومه‌تی عێراق له‌ چه‌ند كۆگایه‌ك ئازووقه‌ و گۆشت به‌ نرخی پاڵپشتیكراو به‌ كه‌متر 30% نرخی بازاڕ ده‌فرۆشێ.

 

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.