لەچوارچێوەی یاریەكانی خولی باسكەی ئەوروپا، یانەی ریال مەدرید بەردەوامە لەسەر سەرەتایەكی بەهێز، لەم گەرە ریاڵ مەدرید میوانداری تیپی باسكەی ڤیرتۆس بۆلۆنیای كرد، یاریەكە بەئەنجامی سەد خاڵ بەرامبەر بەحەفتاو چوار خاڵ لەبەرژەوەندی یانەی ریال مەدرید تەواو بوو.
لەنیوەی یەكەمی یاریەكە یاریزانانی ریال مەدرید بەهێزەوە دەستیان بەركابەری كردو توانیان زۆرترین خاڵ تۆمار بكەن، نیوەی یەكەم ریال مەدرید بەئەنجامی پەنجاو سێ خاڵ بەرامبەر بەسی و حەوت خاڵ لەپێشەوەبوو.
لەنیوەی دووەم یاریزانانی ریال مەدرید بەردەوامبوون لەسەر نمایشە بەهێزەكەیان، دواجار یاریەكەیان بەئەنجامی سەد خاڵ بەرامبەر بەحەفتاو چوار خاڵ بردەوە.
لەیاریەكی دیكەی گەری هەشتەمی خولی باسكەی ئەوروپا، تیپی باسكەی مەكابی تەل ئەبیب بەئەنجامی نەوەدو سێ خاڵ بەرامبەر بەنەوەد خاڵ سەركەوتنی بەسەر تیپی باسكەی بایرن میونشن تۆماركرد.
لەسەرەتای یاریەكە یاریزانانی هەردوو تیپ بەهێزەوە لەبەرامبەر یەكتر وەستانەوە، نیوەی یەكەم مەكابی تەل ئەبیب بەجیاوازی تەنیا یەك خاڵ لەپێشەوەبوو، چل و شەش خاڵ بەرامبەر بەچلو پێنج خاڵ، لەنیوەی دووەم یاریەكە بەگەرم و گوری لەنێوان هەردوولا درێژەی هەبوو، دواجار تیپی باسكەی مەكابی توانی بەجیاوازی تەنیا سێ خاڵ یاریەكە بۆ بەرژەوەندی خۆیان یەكلابكەنەوە.
بەم شێوەیە یاریەكە بەئەنجامی نەوەدو سێ خاڵ بەرامبەر بەنەوەد خاڵ بەسەركەوتنی تیپی باسكەی مەكابی تەل ئەبیب تەواو بوو.
لهخولی باسكهی ئهوروپا ریال مهدرید سهركهوتنی بهدهستهێناو بایرن میونشنيش دووچاری دۆراندن هات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.