ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له نزیك سه‌دی شاری مووسڵ هێرشكرایه سه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و دژه‌تیرۆری عێراق.
به‌گوێره‌ی زانیارییه ئه‌منییه‌كان هێرشه‌كه له ڕێگه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌وه ئه‌نجامدراوه و به مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌شی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و دژه‌تیرۆری عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه.
هێرشه‌كه له نزیك سه‌دی مووسڵ له سنووری پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدراوه.
تا ئێستاش زانیاری له‌سه‌ر بوونی زیانی گیانی به‌هۆی هێرشه‌كه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.