Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:26

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەکات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کرد.

لەو دیدارەدا کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر گرژی و ڕووداوەکانی ناوچەکە و نەهامەتی و ئازارەکانی گەلی فەڵەستین و چۆنیەتیی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە و هەروەها ئەو تەحەدی و مەترسییانەی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەکەنە ئامانج.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.