سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، خۆشحاڵبووم ئه‌مشه‌و پێشوازیم له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له پۆستێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕایگه‌یاند "ئه‌مشه‌و خۆشحاڵم به پێشوازیكردن له محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدڕالی بۆ هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدڕالی به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
له سه‌ردانه‌كه‌دا شاندێكی باڵای حكوومه‌ت یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوون كه له فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكی تری حكوومه‌تی فیدڕالی پێكهاتبوون.
I’m pleased to welcome Prime Minister @mohamedshia to the Kurdistan Region tonight. pic.twitter.com/MRSgUHk9B3
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) November 9, 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.