Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 21:23

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: شه‌پۆڵێكی بارانبارینی 36 كاتژمێری به‌ڕێوه‌یه‌

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ شه‌پۆڵێكی بارانبارین ده‌گاته‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق و شه‌پۆڵه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 36 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت.

عه‌لی جابر كه‌ شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی عێراقییه‌ ده‌ڵێت: ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆڵێكی بارانبارینی به‌خوڕ ده‌گاته‌ عێراق و ته‌واوی پارێزگاكان له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ تا باشووری عێراق ده‌گرێته‌وه‌.

ده‌شڵێت: شه‌پۆڵه‌كه‌ رۆژی چوارشه‌م ده‌گاته‌ لووتكه‌ و بارانێكی زۆر ده‌بارێت و به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بێت.

‌هه‌روه‌ها گوتی: شه‌پۆڵه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ ماوه‌ی 36 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژی پێنجشه‌م كۆتایی دێت.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له‌ كاتی هاتنی شه‌پۆڵه‌كه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزم ده‌بنه‌وه‌ و ئیتر كه‌شوهه‌وا به‌ته‌واوی بۆ زستانه‌ ده‌گۆڕێ.

بۆیه‌ ئامۆژگاری هاووڵاتییانی كرد ئیتر جل و به‌رگی زستانه‌ ده‌ربهێنن و خۆیان بۆ هاتنی وه‌رزی سه‌رما ئاماده‌ بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.