Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:28

دژه‌تیرۆری كوردستان: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر به‌ درۆنی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدراوه‌

کوردستان TV
100%

دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ هێرشه‌كه‌ به‌ درۆنی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدراوه‌.

دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم کاتژمێر 19:15 لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات، بەڵام لە 20-10-2023 چۆڵ کراوە.

دژه‌تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە کۆگایه‌كی سووتەمەنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ کەوتووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.