ئه‌و كه‌سه‌ی له شاری هه‌ولێر به چه‌كی ناتۆ هێرشی كردبووه سه‌ر كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك، له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیمان تۆمەتبار (م ، ش ،آ) دەستگیر بکەین.
ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كه هێرشی کردبووە سەر کارمەندێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر و کێشە و ئاژاوەی لەناو نەخۆشخانەکە دروست کردبوو.
ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تۆمه‌تباره‌كه بە چەکی ناتۆ چەند فیشەکێکی له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كه تەقاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.