Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:22

له‌ هه‌ولێر شه‌ش به‌نزینخانه‌ داخران

کوردستان TV
100%

قایمقامی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه له‌ ماوه‌ی 5 رۆژدا‌ شه‌ش به‌نزینخانه‌یان به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی كوالێتی خراپ داخستووه‌‌.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لێژنەکان و بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەکان شەش وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لەشاری هەولێر داخران و سزا دران.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و شه‌ش به‌نزینخانه‌یه‌ لە کۆی 52 وێستگه‌ بووه‌ كه‌ کە پشکنینیان بۆ کراوە له‌ ماوه‌ی 5 رۆژدا له‌ ڕێكه‌وتی 4/11 تا 9/11/2023.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ناوی هه‌ر شه‌ش به‌نزینخانه‌شی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ داخراون و بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:-

- وێستگەی ئارام محه‌مه‌د

-  وێستگەی خاڵە

- وێستگەی کروود ئۆیڵ

- وێستگەی کانی

- وێستگەی میر

- وێستگەی هیوا

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.