دهستگیركردنی باندێكی مهترسیدار به بڕی زیاتر له 241 كیلۆگرام له ماددهی هۆشبهر دهستگیركران.
ئهمڕۆ پێنجشهم 9ی11ی2023، بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویكردهوه، بڕی زیاتر لە241 کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا، هاوکات 49 تۆمەتباريش لە کەسانی گەورە بازرگان فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.
بهرێوهبهرایهتییهكه راشیگهیاندووه، لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان لە ماوەی (20)ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێکەوتی 20ی 10ی2023 تاوهکو 9ی 11ی 2023، لە 17 چاڵاکی سەرکەوتوودا کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و هەرسێ بنکەکانی (دهۆك و سۆران حاجی ئۆمەران)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان توانرا 49، گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن.
راشگهیاندراوه، بڕی ئەو ماددانەی لەم زنجیرە چاڵاکیەدا دەستی بەسەر داگیراوە بریتین لـە:
1- (8 کیلۆ) و (129 گرام) ماددەی (تلیاك)٠
2- (2 کیلۆگرام) ماددەی هیرۆین.
3- (1 کیلۆ) و (681 گرام) ماددەی (کریستال) و بڕێکی تری لە ماددەی حشیش و جامايکا.
4- (229٩ کیلۆ) و (500 گرام) لە حەبی هۆشبەر جۆری (کاپتاگۆن) و نزیکەی (1000) دەنکە حەب لە جۆرەکانی ( ترامادۆڵ و میتادۆن و تریفین).
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راشیگهیاندووه، ژمارەیەك لەم دەسگیرکراوانە کەسانی گەورە بازرگانن و ئەندامی (3) سێ تۆری گەورە بازرگانی نێودەڵەتین و بە هۆی دەستگیرکردنیان تۆرەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.
ههروهها ئاماژه بهوهشكراوه، لە سەرجەم ئەم چاڵاکیانەدا پێشتر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش وەرگیراوە و ڕێکارە ياساييەکان گیراوەتە بەر، تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە کاتی خۆیدا بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی یاسا کراون.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راشیگهیاندووه، یەکێك لەم چاڵاکیانەی سەرەوە، دوای هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، دوای ئاڵوگۆری زانیاری لە نێوانماندا ئەنجامدراوە کە تيايدا بڕی (160کیلۆ گرام) حەبی هۆشبەر لە جۆری (کاپتاگۆن) دەستی بەسەرداگیراوە.
49 تۆمهتبار له كهسانی گهوره بازرگانان به بڕی 241 كیلۆگرام ماددهی هۆشبهر دهستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.